ئەرکە سەرەکییەکانى فەرمانگە بریتین لە:
- پتەوکردنى پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ کۆمەڵگهى نێودەوڵەتى.
- پتەوکردنى پەیوەندییە بازرگانى، وەبەرهێنان، گەشتیارى و دامەزراوەیى لەگەڵ دونیاى دەرەوە.
- چاودێریکردنى نووسینگەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە.
- هەماهەنگى لەگەڵ کونسوڵخانهكانی وڵاتانی بیانى لە هەرێمى کوردستان.
- ڕێکخستنى سەردانە فەرمییەکانى شاندە بارزگانى و سیاسییەکانی بیانی بۆ هەرێمى کوردستان.
- رێكخستن و پشتگیریکردنى ئەو چالاکییانەى دەبنە هۆى بەرەو پێشبردنى پێگەى هەرێم لە دەرەوە.
- هەماهەنگى و ڕێکخستنى پەیوەندییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى عێراق و باڵێوزخانەكانی ئهم وڵاته لە دەرەوە.
- هەماهەنگى و پشتگیریکردنى ئهو چالاکییانهی كه یارمهتیدهرن بۆ بههێزكردنی پێگەى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە.
- هەماهەنگى لە نێوان دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و كومەڵگهى نێودەوڵەتى.
- پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى یاسایى و راستکردنەوەى بەڵگەنامەکان بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە.
ئامانجە سەرەکیەکانى فەرمانگە بریتین لە:
- پاراستن و پێشخستنى بەرژەوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هاوڵاتیانى لە دەرەوە.
- هاندان و بەرزکردنەوەى ئاستى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورییەکانی ههرێم لەگەڵ کۆمەڵگهی نێودەوڵەتى، بە تایبەتى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ لە ڕوانگەى پێشخستنی ئاشتى، سەقامگیریی سیاسی، پەرەپێدانى بازرگانی و بهرژوهندیی هاوبهش.
- پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى کونسوڵگەرى و راوێژى یاسایى بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئاسانکارى دهكات بۆ وەزارەتەکانى حکوومەتى هەڕێم و فەرمانبەرانى بۆ بهشداریكردنیان لە كار و چالاکییەکانى کۆمەڵگهى نێودەوڵەتى وهك كۆنفڕانسهكانی نێودهوڵهتی و كۆبوونهوه و چالاكییهكانی ئاژانسهكانی یۆئێن و…هتد. هەروەها کار دەکات بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى حكوومهتی ههرێم لەگەڵ نوێنەرانى کۆمەڵگهى مەدەنى و دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان لە دەرەوە و ناوەوە.
لە ماوەى دامەزراندنى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، حکوومەتى هەرێمى کوردستان (١٤) نوێنەرایەتى لە دەرەوە کردۆتەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە.
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئوسترالیا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە نەمسا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە یەکێتى ئەوروپا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە فەرەنسا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەڵمانیا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئێران
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئیتاڵیا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە پۆڵەندا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە روسیا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئیسپانیا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە سوید
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە سویسرا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەریتانیا
- نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا
لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کۆنسوڵگەری وڵاتان کە بریتین لەمانەی خوارەوە.
كونسوڵگەری بیانی لە هەرێم
- کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران
- کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ڕوسیاى فیدڕاڵ
- کونسوڵگەرى گشتى شانیشینى یەکگرتووى بەریتانیا
- کونسوڵگەرى گشتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
- کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئەڵمانیاى فیدڕاڵ
- کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى فەڕەنسا
- کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى هەنگاریا
- کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى تورکیا
- کونسوڵگەرى شانیشینى هاشیمى ئوردن
- کونسوڵگەرى گشتى دەوڵەتى فەلەستین.
- کونسوڵگەرى میرنشینى عەرەبى یەکگرتوو (ئیمارات)
- کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى چینى میللى
- کونسوڵگەرى کۆمارى میسرى عەرەبى
- کونسوڵگەرى کۆمارى ڕۆمانیا
- نووسینگەى باڵیۆزخانەى هۆلەندا
- ئاژانسى کونسوڵگەرى کۆمارى پۆڵەندا
- نووسینگەى کونسوڵگەرى کۆریاى باشور
- نووسینگەى کونسوڵگەرى کۆمارى ئیتاڵیا
- نووسینگەى کونسوڵگەرى شانیشینى سوید
- نووسینگەى بازرگانى کۆمارى نەمسا
- کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى چیک
- بەشى کاروبارى ئابوورى و بازرگانى بالیۆزخانەى یۆنان
- بەشى کاروبارى ئابوورى و بازرگانى باڵێۆزخانەى بوڵگاریا
- نووسینگەى بازرگانى باڵیۆزخانەى کەنەدا
- کونسوڵگەرى فەخرى شانیشینى ئیسپانیا
- کونسوڵگەرى فەخرى ژاپۆن
- کونسوڵگەرى فەخرى شانیشینى دانیمارک
- کونسولگەرى فەخرى بیلا روسیا
- کونسوڵگەرى فەخرى کۆمارى سلۆڤاکیا
- کونسوڵگەرى فەخرى کۆمارى بەرازیل
- ئاژانسى هاوکارى نێودەوڵەتى ژاپۆن (جایکا)
- ئاژانسى هاریکارى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور(کۆیکا)
- نووسینگەى نوێنەرایەتى یۆنامى
- ڕێکخراوى خاچى سوورى نێودەوڵەتى