بریکارنامە:

بریکارنامە (وەکالەت) بەڵگەنامەیەکی فەرمیی یاساییە کە کەسی یەکەم (بریکاردار) دەیداتە کەسی دووەم (بریکارپێدراو) بۆ ئەوەی بریکارپێدراو مافە کەسیەکان لە جیاتی بریکاردار بەکار بهێنێت لە کاروباری یاساییی ناو دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستاندا.

جۆرەکانی بریکارنامە:.

  • بریکارنامەی گشتی (BG)
  • بریکارنامەی تایبەت (BT)

بریکارنامەی گشتی بۆ هەموو کاروبارە یاساییەکان بەکار دەهێنرێت، بەڵام بریکارنامەی تایبەت تەنها بۆ ئەو مەبەستە یاساییە بەکار دەهێنرێت کە بۆی دەستنیشان کراوە.

  1. بریکارنامەی تایبەت بە ناسنامەی باری شارستانی(BT1).
  2. بریکارنامەی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبیل (سیارە) (BT2).
  3. بریکارنامەی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی خانوو (BT3).
  4. بریکارنامەی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی زەوی و موڵك (BT4).
  5. بریکارنامەی تایبەت بە شووکردن و هاوسەرگیری (BT5).
  6. بریکارنامەی تایبەت بە مارەبڕین و هاوسەرگیری (BT6).
  7. بریکارنامەی تایبەت بە جیابوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری (BT7).
  8. بریکارنامەی تایبەت بە کاروبار و وەرگرتنی خانەنشینی (BT8).

ڕێنمایی بۆ دەرهێنانی بریکارنامە:

بریکاردار پێویستە خۆی ئامادە بێت بۆ واژۆکردن و وەرگرتنەوەی بریکارنامەکە.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

 

  • وەکو خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی ئەم بەڵگەنامانە پێویستن :
  1.  کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی تازەی فسفۆڕی(هویەی أحوال مدنی).
  2. ڕەگەزنامەی عێراقی (شهادە الجنسیە العراقیە).
  3. بەڵگەنامەی کەسیی (صورە قید)ی ئەو وڵاتەی تیا نیشتەجێی . لە سوید (Personbevis)  لە دەزگای باج داوادەکرێت یان بە بانک ئیدێ رادەکێشرێت.
  4. دو وێنەی بریکاردار.
  5. دو وێنەی بریکارپێدراو.
  6. کۆپی ناسنامەیەکی بریکارپێدراو.
  • وەکو خاوەن ڕەگەزنامەی سکاندەناڤیا ئەم بەڵگەنامانە پێویستن :
  1. پاسپۆرت.
  2. ناسنامەی باری شارستانیی .
  3. بەڵگەنامەی کەسیی (صورە قید). لە سوید (Personbevis).
  4. دو وێنەی بریکاردار.
  5.  دو وێنەی بریکارپێدراو.
  6. کۆپی ناسنامەیەکی بریکارپێدراو.

تێبینی: بۆ بەدەستهێنانی بریکارنامەی تایبەت، پێویستە کۆپی بەڵگەنامەی تایبەت بە کردنەوەی بریکارنامە تایبەتەکە لەبەردەستدا بێت .

بۆ نمونە:

بۆ بریکارنامەی تایبەت بە ئوتومبیل ، پێویستە کۆپی بەڵگەنامەی تۆماری ئەو ئوتومبیلەی پەیوەندارە بە بریکارنامەکەوە لەبەردەستدا بێت.

بۆ بریکارنامەی تایبەت بە جیابونەوە ، پێویستە کۆپی گرێبەستی هاوسەرگیری لەبەردەستدا بێت.

بۆ بریکارنامەی تایبەت بە موڵک و خانو یان ئەپارتمان ، یان کڕێن و فرۆشتنی تێدا بێت پێویستە  بەڵگەنامە اصلیەکان و کۆپی تۆماری موڵک و  خانو یان ئەپارتمانەکە لەبەردەستدا بێت.

  • ئیمەیلی بەشی کۆنسوڵگەری:

service@krgsweden.org

  • ناونیشانی نووسینگەی نوێنەرایەتی:

KRG, Kommendörsgatan 16, 1tr.,  114 48 Stockholm,  Sweden