Kurd_Parl__2014_07_15_h13m31s52__DS

پەرلەمانى کوردستان دامەزراوەیەکى تەشریعی هەرێمە کە دیموکراتیانە هەڵبژێردراوەو لە یەک ئەنجوومەن پێکدێت و سێ ئەرکى سەرەکى هەیە، کە بریتین لە:

  • لێکۆڵینەوە لە پڕۆژە یاساى نوێ
  • تێڕوانین و بەدواداچوون لە سیاسەت و بەڕێوەبردنى حکومەت
  • گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و مەسەلە گرنگەکانى ڕۆژ

بنەما دامەزرێنەرەکانى پەرلەمان بریتین لە ئازادى، پێکەوەژیانى گشت نەتەوە و ئاینە جیاجیاکان، لێپرسینەوە، فرەیى، شەفافیەت و نوێنەرایەتى کردنى تەواوى پێکهاتەکانى خەڵکى کوردستان.

پێکهاتەى پەرلەمان: مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتییەکی بەرفراوان

بەپێى بڕیارى یاساى ژمارە 1ى ساڵى 1992، پەرلەمانى کوردستان پێکدێت لە 111 کورسى، کە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەبردرێت و لەلایەن جێگرەکەیەوە لە کار و ئەرکەکانى هاریکارى دەکرێت.

لە شوباتى 2009 یاساى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان هەموار کرایەوە بەمەبەستى زیاتر لە خۆگرتنى تەواوى پێکهاتەکان. کەمترین تەمەن بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پەرلەمان لە 30 ساڵیەوە بۆ 25 ساڵى کەمکرایەوە. کەمترین ڕێژەى یاسایى پەرلەمانتارانى ئافرەت لە 25 بۆ 30 لەسەد بەرزکرایەوە. لە کاتێکدا ژمارەى ئەو کورسیانەى لە هەڵبژاردنەکانى پێشووتر بۆ کەمە نەتەوایەتییەکان تەرخان کرابوو، زیادکرا بۆ پێنج کورسى بۆ هەر یەک لە کریستیانەکان وتورکمانەکان.

د. یوسف محمد سادق حەوتەم سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە لە ساڵی ١٩٧٨ لە خورماڵ لە لەدایک بووە و لە ٢٠١٤ە وە سەرکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە.

پەرلەمانى کوردستان کۆمەڵێک یاساى مێژوویى دەرهێناوە کە بریتین لە:

  • یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان
  • یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان
  • هەموارکردنەوەکانی یاسای باری کەسێتی عیراق لە هەرێمی کوردستان (2008)
  • هه‌مواركردنى یاسای پیاده‌ كردنی یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
    • هەموارکردنەوەکانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
  • یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوەکان
  • یاساى بەرەنگاربوونەوەی خێزان لە توند و تیژى له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • یاسای قەرەبووکردنەوەی ڕاگیراوان و حوکمدراوان لە کاتی بێتاوانی و دەرچوونیان لە هەرێمی کوردستان
  • یاسای دەستەی گشتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ناوچانەی ناکۆکییان لەسەرە
  • یاسای ئەنجوومەنی ئاسایشی‌ هه‌رێمی كوردستان
  • یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە له‌ هه‌رێمی كوردستان