وەفاتنامە:

وەفاتنامە، ئەو بەڵگەنامەیەیە کە لە نەخۆشخانە لەلایەن دکتۆری تایبەتەوە دەنووسرێت دوای وەفاتکردنی کەسێك. نەوە یان کەسوکاری وەفاتکردوو بۆ هەندێك مامەڵەی فەرمی لە هەرێمی کوردستان پێویستیان بە وەفاتنامەی ڕاستاندنکراو هەیە.

مەرجەکانی ڕاستاندنی وەفاتنامە لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید: 

  1. وەفاتنامەکە مۆر و واژۆی نەخۆشخانە و دکتۆری تایبەتمەندی لەسەر بێت.
  2. وەفاتنامەکە لە شوێنی ڕەسمی، وەک بنکەی وەرگێڕان (Tolkförmedling) وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی کوردی.
  3. وەفاتنامە و وەرگێڕدراوەکە لە بەشی بەیاساییکردنی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نیشتەجێ مۆر کرابێت.

بەڵگەنامە پێویستەکان:
وەفاتنامە بە مۆری نەخۆشخانە و واژۆی دکتۆری تایبەتمەند بە وەرگێڕدراوی..
وەفاتنامەکە بە مۆر و واژۆی وەزارەتی دەرەورە لە بەشی بەیاساییکردن.
پاسپۆرت یان ناسنامەی باری کەسێتیی وەفاتکردوو.

بۆ پەیوەندی بە بەشی بەیاساییکردنی وەزارەتی دەرەوەی سوید:

  • ژمارە تەلەفۆن:

(004684055100)

  • ئیمەیل:

(ud-kss-jurexp@gov.se )

  • ناونیشان:

Juridiska Expeditionen

Malmtorgsgatan – 3 A, 103 39 Stockholm, Sweden