بەڵگەنامەی لەدایکبوون:

بەڵگەنامەی لەدایکبوون، ئەو بەڵگەنامەیەیە کە کات و شوێنی لەدایکبوونی تیا تۆمار کراوە و بۆ مامەڵەی فەرمی خێزانی بەکار دەهێنرێت وەکو تۆمارکردن لەسەر خانەی خێزانی لە دەزگای باری شارستانی و ڕەگەزنامە و مامەڵە فەرمییەکانی تر لە هەرێمی کوردستان.

مەرجەکانی ڕاستاندن (verification) بۆ بەڵگەنامەی لەدایکبوون:

  • بەڵگەنامەی لەدایکبوون مۆر و واژۆی شوێنی دەرچوونی لەسەر بێت.
  • بەڵگەنامەکە لە شوێنی فەرمی، وەکو بنکەیەکی وەرگێڕان (Tolkförmedling) وەرگێڕدرابێتە سەر  زمانی کوردی.
  • بەڵگەنامەکە لە (نووسینگەی دادیی وەزارەتی دەرەوە UD:s juridiska expedition)ی وڵاتی نیشتەجێ بە مۆر و واژۆ بەیاسایی بکرێت  (legaliseras).
  • پاش ئەو بەیاساییکردنەی بەڵگەنامەکە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نیشتەجێ، پێویستە بە دەستی بهێنرێت بۆ نوسینگەی نوێنەرایەتی تا لە نوێنەرایەتیش مۆر و واژۆ بکرێت تا لە هەرێمی کوردستان کاریپێبکرێت.

بەڵگەنامە پێویستەکان:
بەڵگەنامەی لەدایکبوون بە مۆر و واژۆی شوێنی دەرچوونی .
بەڵگەنامەکە بە مۆر و واژۆی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە بەشی بەیاساییکردن.
بەڵگەنامەی باری کەسیی خێزان (صورە قید)ی وڵاتی نیشتەجێ (Personbevis).

وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکان بە زمانی کوردی.

 

بۆ پەیوەندی بە بەشی بەیاساییکردنی وەزارەتی دەرەوەی سوید:

  • ژمارە تەلەفون:

(08 – 405 51 00)

  • ئیمەیل:

(ud-kss-jurexp@gov.se )

  • ناونیشان:

Juridiska Expeditionen
Malmtorgsgatan 3A, 103 39 Stockholm, Sweden