خزمەتگوزارییە کۆنسوڵگەرییەکان:
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەپکێک کاروبار و ڕاژە (خزمەتگوزاری) بە ڕەوەندی کوردستانیان لە سکاندناڤیا پێشکەش دەکات وەکو کردنەوەی بریکارنامە، ژیانمان (بەرحەیاتی)، ڕاستاندنی بەڵگەی لەدایکبوون و وەفاتنامە و پشتڕاستکردنەوەی بڕوانامە و بەڵگەنامەی فەرمی. نوێنەرایەتی ئاگاداری و زانیاریی پێویست لەسەر بارودۆخی هەرێم دەداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئێستا هەرێمی کوردستان لەڕێی هێڵە ئاسمانییەکانەوە بەستراوەتەوە بە وڵاتی سوید و هاتووچۆ لەنێوان ستۆکهۆڵمی پایتەخت و هەر دوو شاری هەولێر و سلێمانی هەیە، بەهۆی کۆمەڵێ هێڵی ئاسمانیی جیاواز کە ترانزیدیان هەیە و بۆ هەرێمی کوردستان دەفڕن. لەوانە:
(هێڵی ئاسمانیی نەمسا (Austrian Airlines)، هێڵی ئاسمانیی تورکیا (Turkish Airlines) هێڵی ئاسمانیی قەتەر (Qatar Airways) …
ئاگادری بۆ ئەو خوشك و برایانەی سەردانی نوسینگەی نوێنەرایەتی سوید دەکەن
نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، ڕایدەگەیەنێت کە نوسینگەی نوێنەرایەتی بۆ کاروباری کۆنسوڵگەری و خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕەوەندی کوردستانی ڕۆژانە کراوەیە بەڵام بۆ کاروباری تایبەت و خزمەتگوزاری پێویستە پێشوەخت کات وەرگیرێت تا قەرەباڵغی دروست نەبێت و هەر کەسە لە کاتی خۆیدا ئامادە بێت و کارەکەی بۆ جێبەجێ بکرێت.
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، دوو ئەرکی گرنگ بەرجەستە دەکات:
- پەیوەندییە دیپلۆماتی و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوید.
- کار و چالاکی هاوبەش و خزمەتگوزاریی پێویست بە ڕەوەندی کوردستانیان.
نووسینگەی نوێنەرایەتیی ماڵی هەموو کوردستانیانە و بۆ ڕاژە (خزمەت) بە ڕەوەندی کوردستانی ئاوەڵەیە کە سوودمەند بن بە خزمەتگوزارییەکانی بەشی کۆنسوڵگەری، کاری هاوبەشی کولتووری و بەرزڕاگرتنی یاد و بۆنە نێشتمانی و نەتەوایەتییەکان.
بۆ ئەو بەڕیزانەی داواکاری مۆڵەی پێشکەش دەکەن: