بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی نوێنەرایەتی
لەم ماڵپەڕەوە دەتوانرێت زانیاریی پێویست بەدەست بهێنرێت لەسەر هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، و سوودمەندبوون بە پێدانی هەواڵ و چالاکییەکان و خزمەتگوزارییەکانی کاری کۆنسوڵگەری. نوێنەرایەتی وەک پردێکی پەیوەندی کار دەکات لە نێوان هەردوو کلتووری کوردستانی و سویدی و بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دپلۆماسی و ئابورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوید کاریگەر دەبێت.
کوردستان لە سوید
نەتەوەی کورد مێژوویەکی دێرینی لە وڵاتی سوید هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی (١٨٠٠)ەکان. لەو کاتە بەدواوە وڵاتی سوید بۆتە وڵاتی دووەمی کوردستانیان و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کوردستانی بە هۆکاری شەڕ و چەوساندنەوەی نەتەوەیی و سیاسی ڕوویان لە وڵاتی سوید کردووە. کوردە سویدییەکان کەناڵی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و سویدن و گرنگیی خۆیان هەیە وەکو هێزێکی مرۆیی سوودمەند کە نوێنەرایەتی باوەڕی بە بوون و کاریگەرییان هەیە.
بۆ پەیوەندیکردن بە نوێنەرایەتییەوە
نوێنەرایەتی کراوەیە:
ڕۆژانی دووشەمە تا ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕوان
ڕۆژانی شەمە و یەکشەمە پشوی فەرمیە
کاتی وەڵامی تەلەفۆن لە کاتژمێر ١٠ – ١٢ پێش نیوەڕوان و ١ – ٥ پاش نیوەڕوان.
بۆ سەردان و چاوپێکەوتن، تکایە تەلەفون بکە یان ئەو فۆرمە پڕ بکەرەوە.
بۆ کار و خزمەتگوزاریی کۆنسوڵگەری:
کاری کۆنسوڵگەری بە گرتنی کات و لەسەر ڕێککەوتنی
پێشوەخت.
ژمارە تەلەفۆن:
0046701436142
ئیمەیل:
ناونیشانی نوێنەرایەتی:
KRG, Kommendörsgatan 16, 1tr., 114 48 Stockholm, Sweden