هەڵەبجە و شاڵاوەکانی ئەنفال
لە نێوان ڕۆژەکانی ١٦ و ١٧ی مارسی ١٩٨٨ فرۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی پێشوی عێراق هێرشیان بردە سەر شاری هەڵەبجە و بە یەکێک لە چەکە قەدەغەکراوەکانی سەردەم شارەکەی بۆمبا باران کرد. هەڵەبجە شارێکی بچوکە لە باشوری کوردستان. لە و هێرشەدا نزیکەی ٥٠٠٠ لە دانیشتوانی شارەکە بوون بە قوربانی و هەزارانیتریش بریندابوون کە ژمارەیەکیان تا ئەمڕۆش بەدەست برینەکانیانەوە دەناڵێنن، ئەم هێرشە بە چەکی کیمیاوی یەکێکە لە گەورەترین هێرشەکانی چەکی کیمیاوی بۆ سەر کەسانی بێچەک (سیڤیل) لە مێژودا.
هێرشەكانى چەكى كيمياوى بۆ سەر شارى هەڵەبجە و ناوچەكانى ترى كوردستان لە چوارچێوەى پلانى ڕژێمى بەعسدا بوو بۆ چارەسەركردنى كێشەى كورد لە عێراقدا بە سڕێنەوەى كوردەكان لە عێراق لەژێر پلانێكى بۆ داڕێژراو بە ناوى هەڵمەتەكانى ئەنفال. لەم هەڵمەتانەى ئەنفالدا مليۆنان كورد ناچار بە ڕاگواستن كران بۆ شێواندنى ديموگرافى ناوچەكە بەتايبەت لە شارەكانى كەركوك، خانەقين، دوز خورماتوو. هەر لەم هەڵمەتانەدا ١٨٢٠٠٠ كەسى بێچەكيش كە دانيشتوانى زۆربەى لادێكان و گەرميان لەخۆدەگرن بێسەروشوێن كران تا دواى ڕوخانى ڕژێمى بەعس پاشماوەكانيان لە گۆڕەبەكۆمەڵەكان دا دۆزرانەوە كە بەپێى بەڵگەنامەكان ژمارەيەكى زۆريان زيندەبەچاڵ كراون.
لە ئەم ڕاپۆرتەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان زیاتر لە سەر هەڵمەتەکانی ئەنفال و هەڵەبجە بخوێنەوە