خزمەتگوزارییە کۆنسوڵگەرییەکان:

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەپکێک کاروبار و ڕاژە (خزمەتگوزاری) بە ڕەوەندی کوردستانیان لە سکاندناڤیا پێشکەش دەکات وەکو  کردنەوەی بریکارنامە، ژیانمان (بەرحەیاتی)، ڕاستاندنی بەڵگەی لەدایکبوون و وەفاتنامە و پشتڕاستکردنەوەی بڕوانامە و بەڵگەنامەی فەرمی. نوێنەرایەتی ئاگاداری و زانیاریی پێویست لەسەر بارودۆخی هەرێم دەداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئێستا هەرێمی کوردستان لەڕێی هێڵە ئاسمانییەکانەوە بەستراوەتەوە بە وڵاتی سوید و هاتووچۆ لەنێوان ستۆکهۆڵمی پایتەخت و هەر دوو شاری هەولێر و سلێمانی هەیە، بەهۆی کۆمەڵێ هێڵی ئاسمانیی جیاواز کە ترانزیدیان هەیە و بۆ هەرێمی کوردستان دەفڕن. لەوانە:
(هێڵی ئاسمانیی نەمسا (Austrian Airlines)، هێڵی ئاسمانیی تورکیا (Turkish Airlines) هێڵی ئاسمانیی قەتەر (Qatar Airways) …

 

ئاگادری بۆ ئەو خوشك و برایانەی سەردانی نوسینگەی نوێنەرایەتی سوید دەکەن

   نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، ڕایدەگەیەنێت کە نوسینگەی نوێنەرایەتی  بۆ کاروباری کۆنسوڵگەری و خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕەوەندی کوردستانی ڕۆژانە کراوەیە  بەڵام بۆ کاروباری تایبەت و خزمەتگوزاری پێویستە پێشوەخت کات وەرگیرێت تا قەرەباڵغی دروست نەبێت و هەر کەسە لە کاتی خۆیدا ئامادە بێت و کارەکەی بۆ جێبەجێ بکرێت. 

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، دوو ئەرکی گرنگ بەرجەستە دەکات:

  • پەیوەندییە دیپلۆماتی و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوید.
  • کار و چالاکی هاوبەش و خزمەتگوزاریی پێویست بە ڕەوەندی کوردستانیان.

نووسینگەی نوێنەرایەتیی ماڵی هەموو کوردستانیانە و بۆ ڕاژە (خزمەت) بە ڕەوەندی کوردستانی ئاوەڵەیە کە سوودمەند بن بە خزمەتگوزارییەکانی  بەشی کۆنسوڵگەری، کاری هاوبەشی کولتووری و بەرزڕاگرتنی یاد و بۆنە نێشتمانی و نەتەوایەتییەکان.

 

بۆ ئەو بەڕیزانەی داواکاری مۆڵەی پێشکەش دەکەن:

 بابەت/ داواکارى درێژکردنەوەى مۆڵەت
سەبارەت بە پێشکەش کردن و داواکارى درێژکردنەوەى مۆڵەتى  فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى ووڵاتن و لەکاتى ئێستادا داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ تازەکردنەوە یاخود درێژکردنەوەى مۆڵەت بە گشت شێوەکانیەوە ، پێویستە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات نامەیەکی تایبەتی بنوسێت بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید و ناوەڕۆکی نامەکەش دەبێت ئەو کەسە ناوی سیانی خۆی و ناونیشانی فەرمانبەری و شوێنی کارکردنەکەی دەنوسێت ، ئەگەر مۆڵەتی پێشوتری هەیە بە ڕێکەوتی ڕۆژ و مانگ و ساڵ لە کەی تا کەی هەبوە دەنوسێت ، هەمان کات لەکوێ نیشتەجێیە و بۆچی ناتوانرێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنوسێت و پاشانیش داواکارییەکە چیە بە ڕێکەوتی رۆژ و مانگ و ساڵ دەنوسێت . لە کۆتاییشدا ناوی داواکار ، ئیمەیل و ژمارە تەلەفونی دەنوسێت و ئیمزای داواکارییەکەی دەکات.
تکایە لە داواکارىەکانتان ڕێنماییەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەچاو بکەن و هەروەها ڕاپۆرتە پزیشکیەکان پێویستە وەرگێڕانى بۆ بکرێت لەلایەن کەسی داواکار بۆ سەر زمانى کوردى  تاکو لە وەزارەت یان دام و دەزگاکان کێشەى تێگەیشتن و مەبەستى ڕاپۆرت و داواکاریەکە دروست نەبێت.
   داواکاری ڤیزە:
هەمو هاووڵاتیەك کە لەدایکبوی عێراق نەبێت و لەسەر پاسپۆرتەکەی رەگەز و شوێنی لەدایکبونی نەنوسرابێت عێراق ، پێویستە داواکاری ڤیزە پێشکەش بکات لەسەر ئەم ماڵپەڕە تایبەتە:
visit.gov.krd
پاسپۆرتی ئەوروپی (نیشتمانی) و پاسپۆرتی پەنابەری ئەوروپی پێویستیان بە داواکاری ڤیزا هەیە لە جۆری A.
هاووڵاتیانی تر کە پاسپۆرتی نیشتمانی وڵاتی خۆیان هەیە جگە لە پاسپۆرتی ئێرانی و تورکی پێویستە داوای ڤیزە پێشکەش بکەن لە جۆری B.