بەڵگەنامەی لەدایکبوون:
بەڵگەنامەی لەدایکبوون، ئەو بەڵگەنامەیەیە کە کات و شوێنی لەدایکبوونی تیا تۆمار کراوە و بۆ مامەڵەی فەرمی خێزانی بەکار دەهێنرێت وەکو تۆمارکردن لەسەر خانەی خێزانی لە دەزگای باری شارستانی و ڕەگەزنامە و مامەڵە فەرمییەکانی تر لە هەرێمی کوردستان.
مەرجەکانی ڕاستاندن (verification) بۆ بەڵگەنامەی لەدایکبوون:
- بەڵگەنامەی لەدایکبوون مۆر و واژۆی شوێنی دەرچوونی لەسەر بێت.
- بەڵگەنامەکە لە شوێنی فەرمی، وەکو بنکەیەکی وەرگێڕان (Tolkförmedling) وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی کوردی.
- بەڵگەنامەکە لە (نووسینگەی دادیی وەزارەتی دەرەوە UD:s juridiska expedition)ی وڵاتی نیشتەجێ بە مۆر و واژۆ بەیاسایی بکرێت (legaliseras).
- پاش ئەو بەیاساییکردنەی بەڵگەنامەکە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نیشتەجێ، پێویستە بە دەستی بهێنرێت بۆ نوسینگەی نوێنەرایەتی تا لە نوێنەرایەتیش مۆر و واژۆ بکرێت تا لە هەرێمی کوردستان کاریپێبکرێت.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
بەڵگەنامەی لەدایکبوون بە مۆر و واژۆی شوێنی دەرچوونی .
بەڵگەنامەکە بە مۆر و واژۆی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە بەشی بەیاساییکردن.
بەڵگەنامەی باری کەسیی خێزان (صورە قید)ی وڵاتی نیشتەجێ (Personbevis).
وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکان بە زمانی کوردی.
بۆ پەیوەندی بە بەشی بەیاساییکردنی وەزارەتی دەرەوەی سوید:
- ژمارە تەلەفون:
(08 – 405 51 00)
- ئیمەیل:
- ناونیشان:
Juridiska Expeditionen
Malmtorgsgatan 3A, 103 39 Stockholm, Sweden