ژیانمان (بەرحەیاتی):
بەڵگەنامەی ژیانمان (بەرحەیاتی) نیشانی دەدات کە تۆ لە ژیاندا ماویت، کاتێک لە دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای بەرحەیاتی دەکرێت، داوالێکراو پێویستە لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم داوای وەرگرتنی ژیانمان بکات تا بە بەردەوامیی مافە داراییەکان. لەوانە مافی وەرگرتنی خانەنشینی بۆ ئایندە مسۆگەر بکات، بەرحەیاتی لە نوێنەرایەتی بە دەستدەهێنرێت و ڕەوانەی بریکارپێدراو لە هەرێم دەکرێت تا بیگەیەنرێتە ئەو ناوەندەی موچە و خانەنشینیتی لێوەردەگیرێت.
فۆرمی ژیانمان(بەرحەیاتی) (BEH) فۆرمێکی ئەلەکترۆنییە و لە بەشی کۆنسوڵگەری، نوێنەرایەتی پڕدەکرێتەوە و دوای مۆرکردن و واژۆکردن، دەدرێتە خاوەن فۆرم.
ڕێنمایی بۆ بەدەستهێنانی ژیانمان:
- بەڵگەنامە پێویستەکان:
- کۆپی ناسنامەی باری شارستانی (هویەی أحوال مدنی).
- کۆپی ناسنامەی خانەنشینی.
- بەڵگەنامەی باری کەسیی (صورە قید)(Personbevis)ی ئەو وڵاتەی تیا نیشتەجێیت.
- وێنەیەکی خاوەن فۆرم.
- ئەوانەی داوای ژیانمان دەکەن، پێویستە خۆیان ئامادە بن بۆ واژۆکردن و وەرگرتنەوەی ژیانمانەکەیان.
بۆ پەیوەندیکردن و سەردانی نوێنەرایەتی:
- ئیمەیل service@krgsweden.org و تەلەفون 0046701436142
- ناونیشانی نووسینگەی نوێنەرایەتی: