تۆمارکردنی کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستان:
کۆمپانیا بیانییەکان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن و دامەزرێنن بۆ سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بەو مەرجانەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایناون.(بە مەبەستی کۆمپانیا تۆمارکردن، ئەم فۆرمە دابگرە و پڕی بکەرەوە)
ئەو کۆمپانیا بیانیانەی دەیانەوێت سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بکەن و خۆیان دامەزرێنن، پێویستە بەڵگەنامەکانی کۆمپانیاکانیان لە زمانی سویدییەوە وەرگێڕدرابنە سەر زمانی ئینگلیزی، کوردی یان عەرەبی، لەلای بەرپرسی نووسینگەی یاسایی (Notarius Publicus) یان نووسینگەی پارێزەران (Advokatbyrå) مۆر کرابن و پاشان لە بەشی بەیاساییکردن لە وەزارەتی دەرەوەی سوید مۆر و واژۆ کرابن تا نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید ڕاستاندنیان بۆ بکات.
بەڵگەنامەی پێویست بۆ ڕاستاندن:
- بەڵگەنامەی گرێبەستی دامەزراندن و بڕوانامەی تۆماری کۆمپانیا کە نیشاندەر بێت بەوەی لق یان بەشێکی کۆمپانیای دایك تۆمارکراوە.
- ڕاپۆرتی دارایی پارساڵی کۆمپانیاکە بە مۆر و واژۆی ژمێریارەوە. و ڕاپۆرتی کۆبونەوەی ساڵانە بە مۆر و واژوی دەستەی کارگێڕەوە
- گرێبەستی کرێی شوێنی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان.
مەرجەکانی ڕاستاندن لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید:
- بەڵگەنامەی گرێبەستی دامەزراندن و بڕوانامەی تۆماری کۆمپانیای دایك و ئەو لقەی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە پاش وەرگێڕان لە بەشی بەیاساییکردن لە وەزارەتی دەرەوە مۆر و واژۆ کرابێت.
- ڕاپۆرتی دارایی ساڵی پێشتر بە وەرگێڕاوی مۆر و واژۆ کراو لە بەشی بەیاساییکردن لە وەزارەتی دەرەوە.
- تێچوو (خەرج)ی مامەڵەکە (١٦٠ دۆلاری ئەمریکییە) کە بەرامبەرە بەنزیکەی (١٤٠٠ کرۆنی سویدی).
بۆ پەیوەندی بە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
- ژمارەی تەلەفۆن: 0046701436142
- ئیمەیل: (service@krgswedn.org)
- ناونیشان: KRG, Kommendörsgatan 16, 114 48 Stockholm, Sweden
بۆ پەیوەندی بە بەشی بەیاساییکردن لە وەزارەتی دەرەوی سوید:
- ژمارەی تەلەفۆن: (004684055100)
- ئیمەیل: (ud-kss-jurexp@gov.se )
- ناونیشان: Juridska Expeditionen, Malmtorgsgatan3A, 103 39 Stockholm