ڕاستاندنی بڕوانامە:
بۆ ڕاستاندن (verification) و بەیاساییکردنی بڕوانامەی خوێندنی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان کاری پێ بکرێت، نوێنەرایەتی ڕاستاندنی بۆ دەکات بە مەرجێك:
- بڕوانامەکە مۆر و واژۆی شوێنی دەرچوونی لەسەر بێت.
- بڕوانامەکە لە شوێنی فەرمی وەک بنکەی وەرگێڕان (Tolkförmedling) وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی کوردی.
- بڕوانامەکە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نیشتەجێ لە بەشی بەیاساییکردنی بەڵگەنامەکان پشتڕاست بکرێتەوە.
- بڕوانامەکە و بەیاساییکراوەکە، لە نوێنەرایەتی مۆر و واژۆ دەکرێت تا لە هەرێمی کوردستان کاریپێبکرێت.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
بڕوانامەی مۆرکراو و واژۆکراو لە شوێنی دەرچوونیەوە بە وەرگێڕدراوی
بڕوانامەکە بە مۆرکراوی لە بەشی بەیاساییکردنی وەزارەتی دەرەوەی سوید.
پاسپۆرت یان ناسنامەی خاوەن بڕوانامەکە.
بۆ پەیوەندیکردن بە بەشی بەیاساییکردنی وەزارەتی دەرەوەی سوید:
- ژمارە تەلەفون:
(004684055100)
- ئیمەیل:
- ناونیشان:
Juridiska Expeditionen, Malmtorgsgatan 3A, 103 39 Stockholm, Sweden