FM_Mustafa_Photo__2014_06_26_h11m38s56__SF

 

ئەرکە سەرەکییەکانى فەرمانگە بریتین لە:

  • پتەوکردنى پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ کۆمەڵگه‌ى نێودەوڵەتى.
  • پتەوکردنى پەیوەندییە بازرگانى، وەبەرهێنان، گەشتیارى و دامەزراوەیى لەگەڵ دونیاى دەرەوە.
  • چاودێریکردنى نووسینگەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە.
  • هەماهەنگى لەگەڵ کونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی بیانى لە هەرێمى کوردستان.
  • ڕێکخستنى سەردانە فەرمییەکانى شاندە بارزگانى و سیاسییەکانی بیانی بۆ هەرێمى کوردستان.
  • رێكخستن و پشتگیریکردنى ئەو چالاکییانەى دەبنە هۆى بەرەو پێشبردنى پێگەى هەرێم لە دەرەوە.
  • هەماهەنگى و ڕێکخستنى پەیوەندییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى عێراق و باڵێوزخانەكانی ئه‌م وڵاته‌ لە دەرەوە.
  • هەماهەنگى و پشتگیریکردنى ئه‌و چالاکییانه‌ی كه‌‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌هێزكردنی پێگەى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە.
  • هەماهەنگى لە نێوان دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و كومەڵگه‌ى نێودەوڵەتى.
  • پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى یاسایى و راستکردنەوەى بەڵگەنامەکان بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە.

ئامانجە سەرەکیەکانى فەرمانگە بریتین لە:

  • پاراستن و پێشخستنى بەرژەوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هاوڵاتیانى لە دەرەوە.
  • هاندان و بەرزکردنەوەى ئاستى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورییەکانی هه‌رێم لەگەڵ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتى، بە تایبەتى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ لە ڕوانگەى پێشخستنی ئاشتى، سەقامگیریی سیاسی، پەرەپێدانى بازرگانی و به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش.
  • پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى کونسوڵگەرى و راوێژى یاسایى بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئاسانکارى ده‌كات بۆ وەزارەتەکانى حکوومەتى هەڕێم و فەرمانبەرانى بۆ به‌شداریكردنیان لە كار و چالاکییەکانى کۆمەڵگه‌ى نێودەوڵەتى وه‌ك كۆنفڕانسه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ و چالاكییه‌كانی ئاژانسه‌كانی یۆئێن و…هتد.  هەروەها کار دەکات بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى حكوومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ نوێنەرانى کۆمەڵگه‌ى مەدەنى و دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان لە دەرەوە و ناوەوە.

لە ماوەى دامەزراندنى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، حکوومەتى هەرێمى کوردستان (١٤) نوێنەرایەتى لە دەرەوە کردۆتەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە.

نوێنەرانى حکومەت لە دەرەوە

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کۆنسوڵگەری وڵاتان کە بریتین لەمانەی خوارەوە.

كونسوڵگەری بیانی لە هەرێم